ژنه‌که‌ی دێڕی هه‌شته‌م نوشته ی: فرهادکریمی ترجمه: فه‌رهاد مام مه‌حموود
نوشته ی: فرهادکریمی ترجمه: فه‌رهاد مام مه‌حموود
له ماڵی دراوسێکه‌مان که ده‌گه‌ڕامه‌وه،ژنێک خۆی له که‌ره‌وێته‌ی پیاوێک ئاوێزان کردبوو و له دێڕی یه‌که‌می ئه‌م ده‌قه ناڕازی بوو.ده‌یگووت:ئه‌م ده‌قه زۆر تاریکه، ترسم له تاریکیه.
چراکانم هه‌ڵکرد، پێوار بوو، له په‌نجه‌ره‌وه روانیمه شه‌قام، پێڵاوه‌کانی له‌بن هه‌نگڵی نابوو و هه‌ڵتک هه‌ڵتک له ده‌قه‌که ده‌رده‌چوو.
هاوارم کرد: خانم ئه‌م ده‌قه ده‌بێ سبه‌ینێ چاپ بکرێت تکایه بگه‌ڕێوه.
ئاوڕی نه‌داوه.
گه‌ڕامه‌وه سه‌ر دێڕی ئه‌وه‌ڵ. له سرتی گیانه‌سه‌ری خه‌وم لێنه‌که‌وت. بارانیه‌که‌م ده‌به‌ر کرد و چوومه ژێر دوشی حه‌مام. دوایی بیرم که‌وته‌وه، زه‌نگێک بۆ بڵاڤکه‌ر لێده‌م و شه‌قڵی کتێبه‌که‌م وه‌دوا خه‌م.
گووتم: دوێشه‌و، ئه‌ندامانی ده‌قه‌که یه‌که یه‌که هه‌ڵاتن.
سبه‌ینێکه‌ی به رێوارێک که به به‌رماڵه‌که‌مان دا ده‌رۆیشت گووتم: ده‌بێ سووژه‌ی ده‌قی من؟
-: ده‌قه‌که‌ت ره‌شه یان سپی؟
ووتم: ره‌ش بوو،سپی‌م کرد.
-:من تازیدارم ناتوانم سپی بپۆشم.
گه‌ڕامه‌وه و ده‌ستم به نووسینی ده‌قێک کرد نه ره‌ش بێ و نه سپی، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ ره‌نگێکی نه‌بێ. له سه‌ر نووسینی ده‌قی بۆر به‌رده‌وام بووم که ته‌له‌فۆن زه‌نگی خوارد، ژنێک له پشت خه‌ت بوو،هیچی نه‌ووت، بازدیدا نێوراستی دێڕی هه‌شته‌م و جێی خۆش کرد.
ئێستا گوێ بگرن له چاره‌نووسی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌ق (( ژنی هه‌ڵوه‌دا ))
به‌ره‌به‌ره‌ی نیوه‌ڕۆ بوو که پۆلیس وێنه‌ی ژنێکی جحێلی پێشان دام و:(( این خانم سوژه‌ی متن شماست؟ ))
-:(( بود ولی از تاریکی می‌ترسید و از متن‌های من فرار کرد ))
پۆلیس ئادره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌می له گیرفانی دۆزیبۆوه، هه‌روه‌ها ژنه‌که له لاولاوه‌ی په‌ڕاویلکه‌ی نیشه نووسیبووی:
(( به هۆی تاریک بوونی بێدادی ده‌قێک،خۆم هه‌ڵاوه‌سیوه،گوومان مه‌به‌نه که‌س!))
پۆلیس خواحافیزی کرد و رۆیشت،منیش گه‌ڕامه‌وه سه‌ر دێڕی هه‌شته‌م.ئه‌و جێیه‌ی ژنێک پاڵیداوه‌ته‌وه،ئێوه‌ش زوو بۆ ئه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه.
تکام له ژنه‌که کرد، پێی له سه‌ر دێڕه‌کانی من لابه‌رێ،گووتم: (( سه‌رم ناهێشێ، پرێچکه‌ی لێبه‌ستم )) نه‌یسه‌لماند.
ده‌قه‌که‌م له سه‌ر مێزه‌که به‌جێ هێشت و جگه‌ره‌یه‌کم له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌که کێشا و رۆیشتمه قه‌راغ ده‌ریا.
سبه‌ینێ و سه‌ر دێڕی رۆژنامه‌کان:
(( مؤلفی به علت داشتن سوژه‌های سمج و مشکوک خودش را غرق کرده است ))